٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٧:٥٧
به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدی‌: ئه‌وانه‌ی‌ توندوتیژییان به‌کارهێناوه‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت

ئەمڕۆ شەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە و جەختیان لە لێپرسینەوە لەو کەسانە کردەوە کە توندوتیژیان لە خۆپیشاندانەکاندا بەکارهێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عیراق بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ چاویان بە یەک کەوتووەو لەسەر رووداوەکانی عیراق گفتوگۆیان کردووە.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، لە دیدارەکەدا جەخت لە بەدیهێنانی داواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەران و بەدیهێنانی خواستی گەنجانی عیراق لە دابینکردنی ژیانێکی شایستە کراوەتەوە".

بەیاننامەکە دەشڵێت، " هەردوو سەرۆک جەختیان لە لێپرسینەوە لەو کەسانە کردووەتەوە کە لە بەکارهێنانی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکاندا تێوەگلاون، هاوکات جەختیان لە پاراستنی ئاسایشی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان کردووەتەوە لەگەڵ رووبەڕووبوونەوەی توندی ئەو کەسانەی تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کردووە.

........
340